
هەواڵی خێرا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی پەروێزخان پێکدەهێنێت و بەدوای هۆکارەکەیدا دەگەڕێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 26-8-2024، لە گۆڕەپانێکی ڕاگرتنی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی پەروێزخانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، لە ڕووداوێکی گوماناویدا تانکەرێک تەقییەوە و بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە، ڕووداوەکەش گیانلەدەستدان و برینداربوون و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.
نووسراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆ بەپێی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2009 لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە. عەمید موفید عەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی گەرمیان سەرۆک و، هەریەک لە عەمید ئەحمەد عەبدوڵڵا، نوێنەری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، عەمید ئەحمەد عەبدوڵڵا، نوێنەری دەزگای ئاسایشی هەرێم، عەقید سۆران محەممەد، نوێنەری پۆلیسی گەرمیان، نەقیب ئەحمەد حەمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی پەروێزخان ئەندامانی لیژنەکەن.
لێدوانی فەرمی: نەقیب ئەحمەد حەمەد، ئەندامی لیژنەکە و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی پەروێزخان بە ئاڤا نیوزی گوت: لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردووە، بەڵام تائێستا لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە نەگەیشتووینەتە هیچ ئەنجامێک.
زیانە سەرەکییەکان: لەبارەی زیانەکان نەقیب ئەحمەد گوتی: "شۆفێری تانکەرێک کە خەڵکی موسڵ بوو گیانی لەدەستدا، حەوت کەس بریندار بوون، یەکێکیان برینەکەی سەختە و ڕەوانەی سلێمانی کراوە".
ئەندامانی لیژنەکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەردانی خورشید شێرە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
4 تشرینی دووەم

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەردانی خورشید شێرە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا میدالیای پۆشکین بە پڕۆفیسۆرێکی کورد دەبەخشێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش ئاشکرا دەکات





