
یەکێک لە قوتابخانەکانی وڵاتی تورکیا، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
هەڵئاوسانی ئابووریی تورکیا ئەمجارە بەرۆکی کەرتی پەروەردەی گرتووە، لە بەداوداچوونێکی ئاڤا نیوزدا بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کرێی قوتابخانەکان دەرکەتووە، نرخی کرێی ساڵانە بە ڕێژەی 50٪ بۆ 70٪ و، کرێی خزمەتگوزارییەکانیش دوو هێندە و نیو زیادی کردووە.
وێنە گەورەکە: هەڵئاوسانی ئابووری لە تورکیا تادێت کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بازاڕ دروست دەکات و سەرجەم سێکتەرەکان پشکیان لەم قەیرانە بەرکەوتووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نرخی کرێی خوێندن، کرێی هاتووچۆ، کەلوپەلی قوتابخانە بۆ دوو ئەوەندە بەرزبووەتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: دکتۆر وەهاب جۆشکون، مامۆستا لە زانکۆی دیجلە دەڵێت: "قەیرانی ئابووریی تورکیا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر نرخی کرێی قوو=تابخانە و زانکۆکان دروست کردووە، بە شاردنەوەی وشەی 'قەیرانی ئابووری' ناتوانرێت ئەو دۆخە پەردەپۆش بکرێت".
هۆکارە زانراوەکان: ئاڤا نیوز لە زاری هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەوە زانیویەتی، قوتابخانەکان بە بیانووی زیادکردنی کاتی وانەکان، کرێی خوێندن، نرخی هاتووچۆ و خواردنیان بەرزکردووەتەوە؛ بەتایبەت نرخی خزمەتگوزارییەکان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بۆ زیاتر لە دوو هێندە و نیو زیاد بووە.
گۆشەیەکی دیکە: نرخی کرێی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ تایبەتەکان لە ئیستەنبووڵ بەرزترین نرخی تۆمارکردووە، گرانبوونی نرخی کرێی خانووبەرە و پێداویستی خوێندنیش باری سەرشانی کەسوکاری قوتابیانی تەواو قورس کردووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: کرێی ساڵێک خوێندن لە قوتابخانەیەکی تایبەتی ئەو وڵاتە، لە نێوان 2000 بۆ 12000 هەزار دۆلار دایە، کرێی هاتووچۆی قوتابیان لەنێوان 2000 بۆ 3000 دۆلارە.
باوکی یەکێک لە قوتابییەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ساڵی ڕابردوو 2 هەزار دۆلارم بۆ کرێی خوێندنی منداڵەکەم خەرج کردووە، ئەمساڵیش بە بیانووی خزمەتگوازری پێنج هەزار دۆلارم داوە".
باوکی قوتابییەکی دیکە دەڵێت: "من لەبەرئەوەی چەند ساڵە منداڵەکەم دەبەم بۆ هەمان قوتابخانە، داشکاندنیان بۆ کردووم و 12 هەزار دۆلارم بۆ کرێی خوێندنی منداڵەکەم خەرج کردووە، بەبێ داشکاندن دەبوو 16 هەزار دۆلار خەرج بکەم".
لەلایەکی دیکەوە: موستەفا ئۆغونموز، شارەزا لە بواری پەروەردە بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاستی کردەوە، قوتابخانەکان نرخی کتێب و خزمەتگوزاری قوتابخانەکانیان بۆ دوو هێندە و نیو زیاد کردووە، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانن مووچەی مامۆستا و کارمەندەکانیان لە ڕێگەیەوە دابین بکەن.
چارەسەرەکان: حکومەت هۆشداری داوەتە قوتابخانەکان لە سنووردارکردنی نرخەکان، هەروەها کتێب بەخۆڕایی بەسەر قوتابخانەکان دابەش دەکات بۆ ئەوەی کاریگەری ئەو قەیرانە کەمتر بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟






