تورکیا چوار ملیار دۆلار بۆ بنیاتنانەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بومەلەرزە تەرخان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-30

دیمەنێکی بوومەلەرزەکەی کاهرەمانماراش - میدیای تورکیا
ئاڤا نیوز
توركیا نزیکەی چوار ملیار دۆلار بۆ بنیاتنانەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان لە ساڵانی 2023 و 2024 تەرخانکردووە.
وێنە گەورەکە: تورکیا بەردەوامە لە بنیاتنانەوەی ئەم ناوچانەی کەوتوونەتە ژێر کاریگەری بوومەلەرزەکەی شەشی شوبات لە کاھرەمانماراش، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانیش بەردەوامن لە وەبەرھێنان لەم ناوچانە.
لێدوانی فەرمی: محمد شیمشەک، وەزیری دارایی و خەزێنەی تورکیا رایگەیاند: بەمەبەستی ساڕێژکردنی برینەکانی بوومەلەرزەکەی شەشی شوبات لە کاھرەمانماراش، دابینکردنی سەرمایەی بیانی بۆ بنیاتنانەوەی ئەم ناوچانە گەیشتووەتە نزیکەی چوار ملیار دۆلار لەماوەی نێوان ئەم دوو ساڵە. ھەروەھا دانوستانەکان بەردەوامن بۆ دابینکردنی نزیکەی دوو ملیار دۆلاری دیکە تا کۆتایی ئەمساڵ.
زانیاریی زیاتر: ئەم پارەیە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە و بنیاتنانی ڕێگاوبان و تونێل و ژێرخانی ئەم ناوچانە بەکاردەھێنرێت کە بەھۆی بوومەلەرزەکە زیانیان بەرکەوتووە.
باكگراوند: لە شەشی شوباتی 2023 دوو بوومەلەرزە بە قەبارەی 7.7 و 7.6 لە شاری قەھرەمانماراشی دا و نزیکەی 11 گەورە شاری ئەو وڵاتە کەوتنە ژێر کاریگەری ئەم بوومەلەرزەیە و 54 ھەزار کەس گیانیان لەدەست دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






