گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
چوار ڕۆژ پێش ئێستا نزیکەی 60 کۆچبەری هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەقاچاخ بەرەو ئەوروپا کۆچیان کرد، بەڵام یەختەکەیان شکا و دواتر ڕزگارکران.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانە چەندین گەنج و دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بەشێکیان کوردن کۆچ دەکەن و لە دەریادا تووشی گرفتی گەورە دەبن و بەهۆی فێڵی قاچاخچییەکان و کونبوونی یەختەکانیان و شەپۆلەکانی دەریاوە بەشێکیان گیان لە دەستدەدەن و بەشێکی دیکەشیان ڕزگار دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 10 ساڵە وڵاتانی ئەوروپا ڕێوشوێنێکی زۆر تووندیان بۆ کۆچبەران لە سنوورە ئاوییەکان داناوە، لەگەڵ ئەوەشدا زنجیرەیەک لەو قاچاخچیانەی کە مامەڵە بە کۆچبەرانەوە دەکەن و ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە دەستگیردەکرێن.
چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک گەنجی کورد لە شارەکانی سەردەشت و نەسڵاس و شیراز کە زۆربەیان دۆسیەکەیان سیاسی بوو، لەگەڵ ژمارەیەک گەنجی باشووری کوردستان لەلایەن قاچاخچییەکەوە دەخەڵەتێنرێن و لە ئاوی ئازادی دەریای ناوەڕاست بەجێدەهێڵرێن، یەختەکەیان کون دەبێت و زیانێکی زۆریان پێدەگات.
ئاڤا بەدواداچوونیان بۆ دەکات
ئاڤا میدیا لە بەدواداچونیکی ورددا لە دۆخی ئەو کۆچبەرانە دەکۆڵێتەوە و پەیوەندی بە لایەنی بەرپرس و کۆچبەرانەوە دەکات و بەدوایاندا دەچێت.
کەس خەمی کۆچبەرە کوردەکانی نییە
لە دەریای ناوەڕاست، بەشێک هەیە پێی دەگوترێت ئاوی ئازاد، لێرە هەر کەشتی و یەخت و بەلەمێک توشی ڕووداو ببێت لە هەر وڵاتێکەوە نزیکبێت دەبێت کەشتی و پۆلیسی ئەو وڵاتە بڕوات بۆ ڕزگارکردنیان.
یەختەکە لە ئیتاڵیاوە نزیک بوو
ئەو یەختەی کە کۆچبەرە کوردەکانی پێبوو لە ئاوی ئازادی دەریایی ناوەڕاستدا لە نزیک ئیتاڵیا بوون، هەرچەندە لەلایەن کۆچبەران و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و پەنابەرانەوە پەیوەندی بە پۆلیسی ئیتاڵیاوە کرا، بەڵام پۆلیسی دەریایی ئیتاڵیا بەهیچ شێوەیەک بە دەم کۆچبەرەکانەوە نەڕۆشت.
درەنگانی شەو ڕزگار کران
شەوی ڕابردوو کەشتییەکی ئەندەنوزی لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستتدا بەرەو یۆنان دەڕۆشت، ئاگادار کرایەوە و سەرجەم کۆچبەرەکانی ڕزگارکرد و بەرەو یۆنانی بردن.
چارەنووسی کۆچبەرەکان
ئێستا سەرجەم کۆچبەرەکان لە یۆنانن تا ڕۆژی یەک شەممە لەناو یۆنان دەمێننەوە و پاشان بڕیار لەسەر چارەنوسیان دەدرێت کە ئایا لە یۆنان دەمێننەوە یان دیپۆرتی عێراق و ئێران دەکرێنەوە.
کۆچبەران بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن
یەکێک لە کۆچبەرەکان کە نایەوێت ناوی ئاشکراببێت بۆ ئاڤا نیوز قسەدەکات و دەڵێت:” ئەوەی نەمانبینی و بەسەر هیچ کەسدا نەهاتووە لە دەریادا بەسەر ئێمەدا هات، ئەشکەنجە و بێتاقەتی و ئازار و نەخۆشی و دەردمان بینی، داوا لە گەنجانی کورد دەکەم هەرگیز ئەم هەڵەیە نەکەن و بەدەریادا کۆچ نەکەن".
ڕەنج.. ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردەی خەمی کۆچبەرانیەتی
ڕەنج پشدەری، گەنجێکی ڕۆژنامەنووسی کوردە، خۆبەخشانە کار بۆ کۆچبەران دەکات، لەماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا زۆر خەمخۆرانە کاری لەگەڵ کۆچبەرەکان کردوو پۆلیسی ئاگادار دەکرەوە و بە ئاڤا نیوزی گوت:" ئێستا کۆچبەرەکان ڕزگارکراون بەڵام ئەوە بە مانای ئەوە نایەت کە لە ژیان و شوێنێکی خۆشدا دەژین ئەوان بە هەزار شوێنی خراپدا ڕۆشتن تا گەیشتنە یۆنان و ئازاری زۆریان چەشت، ئەو ڕێگەیە زۆر مەترسیدارە و داواش لە خەڵکی دەکەم تکایە نەخەڵەتێن بە قسەی قاچاخچیان و خۆیان نەخەڵەتێنن.
پەنا بۆ یوئێن دەبەن
کۆچبەرەکان داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، ڕێگە نەدات یۆنان دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆیان بکاتەوە، چونکە بەشێک لەو کوردانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و دۆسیەی سیاسییان هەیە و ئێران سزایان دەدات.
یەکشەممە چارەنوسیان یەکلایی دەبێتەوە
تا ڕۆژی یەکشەممە هەموو دەزگاکانی حکومەت لە یۆنان کارناکەن، ڕۆژی یەکشەممە دۆسییەی ئەم کۆچبەرانە یەکلایی دەکرێتەوە، یان دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆیان دەکرێنەوە یاخوود لە یۆنان دەمێننەوە، ئەگەری سێیەمیش هەیە ئەویش ڕێگەدانیانە بە ڕۆیشتنیان بۆ وڵاتی سێیەم.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ژینگەی سلێمانی 27 کەس بەهۆی ڕاوە ماسییەوە دەستگیر دەکات
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟