
گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی دزیی سەدە
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار وردەکاری ئەو پارەیە ئاشکرا دەکرێت کە لە چوارچێوەی دۆسیەی "دزیی سەدە" لە بانکی ڕافیدەین ڕاکێشراوە، بڕەکەی سێ ترلیۆن و 800 مليار و 57 مليون دينار بووە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق لە 9ـی ئەیلوولی 2021 تاوەکو 11ـی ئابی 2022، بڕی 3.8 ترلیۆن دینار لە چەند هەژمارێکی بانکی ڕافیدەین بە کاش ڕاکێشراوە و دزراوە کە دواتر ڕووداوەکە بە دزی سەدە ناسرا، لەو کاتەشەوە تائێستا لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارەکان بەردەوامە و هەوڵەکانیش بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە چڕکراونەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی "واع" لە سەرچاوەەکی ئاگەدارەوە بڵاویکردەوە، ئەو پارەیەی لە چوارچێوەی دزی سەدەدا بردراوە، سێ ترلیۆن و 800 مليار و 57 مليون دينار بووە، هەموو ئەوانەشی لەناو دەستەی گشتیی باجەکان تۆمەتبارن لە دۆسییەکەدا دەستگیرکراون.
لەلایەکی دیکەوە: حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی و دەستەی گشتیی باجەکان لایەنی لێکۆڵینەوەن لە قەبارەی ئەو پارەیەی دزراوە، بەڵام ئەوان جەخت دەکەنەوە کە لە دزینی ئەو پەرەیەدا هەندێک 'سەری گەورەی گەندەڵی' بوونیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی






