
یەکێک لە شەقامەکانی لوبنان، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئێستا ژیان لە ناوچە مەسیحییەکان و سوننەکانی لوبنان، بە گشتی سەلامەتترە لە ناوچە زۆرینە شیعەکان، کە گروپی چەکداری حزبوڵڵا بنکە سەرەکییەکانی خۆی تێیدا دامەزراندووە.
وێنە گەورەکە: لە دوای بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، ڕێژەی ئاسایشی لوبنان دادەبەزێت و خەڵکی ئەم وڵاتە بیر لە کۆچکردن دەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: هاوڵاتییەکی لوبنان بە ئاژانسی ئەسۆشیێتد پرێس دەڵێت: زۆربەی خەڵکی لوبنان ئێستا بیر لەوەدەکاتەوە کە لە ناوچەی خەڵکی سوننە یان مەسیحی خانوو بە کرێ بگرن یان وڵاتەکە بەجێ بهێڵێن.
زانیاریی زیاتر: کرێی خانوو لە ناوچەکانی سوننە نشین و مەسیحییەکان گەیشتووەتە 700$، کە نرخەکەی زیاترە لە داهاتی مانگانەی زۆربەی خەڵکی لوبنان.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لەکاتێکدا کە ئەم سووریا 14 ساڵە خەریکی شەڕی ناوخۆیە، هەندێک خەڵکی لوبنان کۆچ بۆ ئەم وڵاتە و بە تایبەت بۆ شاری دیمەشق دەکەن کە ئاسایشەکەی تا ڕادەیەک پارێزراوە.
ئەمەش بزانە: کرێی مانگانەی شوقەیەک بە چوار ژووری نووستنەوە لە حەلەب دەگاتە 150$، کە وا لە کۆچبەرانی لوبنانی دەکات کرێی شەش مانگ بە پێشوەختە بدەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





