
فرۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانی ڤیستار، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانی ڤیستارا کە لە شاری مۆمبای هیندستانەوە بەرەو فرانکفۆرتی ئەڵمانیا گەشتی دەکرد، دوای ئەوەی ئاگاداردەکرێنەوە فڕۆکەکە بۆمبڕێژکراوە بەپەلە لە شاری ئەرزڕوومی تورکیا نیشتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی هەواڵی هەبوونی بۆمب بەدەستەی فڕۆکەوانی هێڵی ئاسمانی ڤیستارایە درا، ڕاستەخۆ بڕیاری نیشتنەوە دەدەن لە فڕۆکەخانەی ئۆردو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاری نۆژەنکردنەوە لەو فڕۆکەخانەیە ئەنجام دەدرێت ئاڕاستەی ترابزۆن دەکرێت، دووبارە بەهۆی ئەوەی هاتوچۆ لە ئاسمانی ناوچەکە قورسە بە ناچاری لە ئەرزڕووم دەنیشێتەوە.
لێدوانی فەرمی: موستەفا چیفتجی، پاڕێزگاری ئەرزڕووم بە کەناڵی هەواڵی تەرەتەی ڕاگەیاند: دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە ڕاستەوخۆ سەرنشینەکان لەناو فڕۆکەکە ڕزگارکراون، ڕاستەوخۆ تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمب چوونەتە ناو فرۆکەکە و فڕۆکەخانەکەش داخراوە.
زانیاریی زیاتر: لە کاتێکدا فڕۆکەکە شوێنی 600 سەرنشینی تێدادەبێتەوە، تەنیا 247 سەرنشینی هەڵگرتووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






