
فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ڤیستارایە ، وێنە: indein
ئاڤا نیوز
دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی گەڕان و پشکنین لە نێو فڕۆکەکەی هیندستان، دەرکەوت هیچ بۆمبێکی تێدا نەبووە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دوێنی هەینی، هەواڵی هەبوونی بۆمب بەدەستەی فڕۆکەوانی هێڵی ئاسمانی ڤیستارایە درا، ڕاستەخۆ بڕیاری نیشتنەوە دەدەن لە فڕۆکەخانەی ئۆردو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاری نۆژەنکردنەوە لەو فڕۆکەخانەیە ئەنجام دەدرێت ئاڕاستەی ترابزۆن دەکرێت، دووبارە بەهۆی ئەوەی هاتوچۆ لە ئاسمانی ناوچەکە قورسە بە ناچاری لە ئەرزڕووم دەنیشێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موستەفا چیفتجی، پارێزگاری ئەرزوڕوم ڕایگەیاند: تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمب تا درەنگانی شەو بە ئامێری ئێكس-ڕای و لە ڕێگەی سەگی پۆلیسی پشکنینیان بۆ ناو فڕۆکەکە کردووە، بەڵام هیچ بۆمبێکیان نەدۆزیوەتەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرنشینەکان لە شاری ئەرزوڕومی تورکیا پشوو دەدەن، سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ دابین کراوە.
هەنگاوی داهاتووە: ئێوارەی ئەمرۆ کاتژمێر 7:30 فڕۆکەیەکی دیکە لە هیندستانەوە بۆ تورکیا دەنێردرێت، بۆ ئەوەی گەشتیارەکان بەرەو ئەڵمانیا ببات و گەشتەکە درێژەکەیان تەواوبکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






