
شاندی باڵای عێراق, وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی شاندی باڵای عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 8-9-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی، کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشی یەكەمی كۆبوونەوەكە بەڕێوەچوو و پاشان پشوو درایە بەشداربووان، كەمێك پێش ئێستا جارێكی دیكە كۆبوونەوە دەستی پێكردەوە، بەپێی زانیارییەكان، شاندی باڵای عێراق و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دابەشی چەند گرووپێك دەبن بۆ ئەوەی هەر گرووپێك گفتوگۆ لەبارەی یەكێك لە تەوەرەكان بكات.
لەلایەکی دیکەوە: لە دەستپێکی بەشی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەسەرکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە ڕێزگرتن لە دەستوور بگیرێت و ڕێککەوتنەکان بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز شاندی باڵای عێراق و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لەسەر چەند خاڵێك گەیشتوونەتە ڕێككەوتنی سەرەتایی بەڵام گفتوگۆ لەسەر تەوەرەكانی دیكە هێشتا بەردەوامە و كۆبوونەوەكەی ئەمشەو چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت.
ئەوەش بزانە: ئەو بابەتانەی خوارەوە تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكانن و گفتوگۆیان لەبارەیەوە دەكرێت:
پرسی دارایی: تێبینییەکانی بەغدا لەبارەی لیستی مووچە و ڕادەستکردنی داهاتەکان
گومرگ و بازرگانی: چارەسەری ڕاگرتنی هەناردەی بەرهەمی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق.
کشتوکاڵ: هەناردەی بەرهەمی نێوخۆییەکان و ناردنی پارەی گەنمی جووتیاران، هاوکات بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ برەودانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و یەکخستنی ڕێکارەکان بۆ قەدەغەی هاوردەی بەرهەمی دەرەکی بەگوێرەی پێویستی و زیادکردنی پشتیوانی بۆ بەرهەمی ناوخۆ.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




