ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 2024-09-08

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاشكرا كرا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 8-9-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی، کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی و بەرپرسیارانەدا بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بەتایبەت ئەو کێشانەی ڕەهەندی دارایی و ئابوورییان هەیە لە سەر بنەمای یاسا و دەستوور.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکە پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و خاڵە سنووریەکان و ڕێكارەکانی باج گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. هەردوولا هاوڕابوون میکانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەری کێشەکان بدۆزرێنەوە.
ئەوەش بزانە: بڕیارە کۆبووەنەوەکان سبەی دووشەممە درێژەی هەبێت و چاوەڕوان دەکرێت، ئەنجامەكانی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




