پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی: بەردەوامیی 'هەژماری من' گرنگە
- کوردستان
- 2024-09-09

سەرۆکوەزیران بارزانی و عەلی عەللاق
ئاڤا نیوز
عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پڕۆژەی هەژماری من و پشتیوانیی و چاودێریی بانکی ناوەندی کردەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە 09-09-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی پێشوازی لە عەلی موحسین عەللاق، پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق کرد و باسیان لە پڕۆژەی هەژماری من کرد.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران بارزانی تیشکی خستە سەر چاکسازییەکان لە بواری بانکی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئاماژەی بە پڕۆژەی ( هەژماری من) کرد کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە مووچەخۆرانی کەرتی گشتی تۆمارکراون و پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوودا مووچەی دووسەد هەزار کەس لە ڕێگەی (هەژماری من )ـەوە بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی بەردەوامبوونی پڕۆژەکە و پشتیوانی و چاودێریی بانکی ناوەندی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی تایبەتی خۆی لە هەژماری من و چاکسازییە بانکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها باسی لە گەشەکردنی خواستی دامەزراوە داراییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ هەماهەنگیکردن و پشتگیریکردن لە ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری داراییدا کرد.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: خێراترکردنی گشتگیری دارایی لە هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی بانکیی ناوەندیی عێراق و هەنگاوەکانی بە دیجیتەڵکردنی بانکەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




