
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچەوە گەیشتنە ڕێككەوتن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 08 و 09-09-2024 بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، ژمارەیەک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: ھەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی ھەرێمی كوردستان و عێراق لەبارەی پرسی مووچە ڕێککەوتن کە حکومەتی فیدراڵ مانگانە مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکات و لە بەرامبەردا حکومەتی ھەرێمی كوردستان تاوەکو سەری ساڵ کێشە تەکنیکییەکان چارە بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، لە ماوەی دوو ڕۆژدا لیژنە هاوبەشەکان زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان كردووە و لەسەر زۆرینەی پرسەكان ڕێككەوتن كراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەمانەی خوارەوە بابەتە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكان بوون:-
پرسی دارایی: تێبینییەکانی بەغدا لەبارەی لیستی مووچە و ڕادەستکردنی داهاتەکان
گومرگ و بازرگانی: چارەسەری ڕاگرتنی هەناردەی بەرهەمی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق.
کشتوکاڵ: هەناردەی بەرهەمی نێوخۆییەکان و ناردنی پارەی گەنمی جووتیاران، هاوکات بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ برەودانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و یەکخستنی ڕێکارەکان بۆ قەدەغەی هاوردەی بەرهەمی دەرەکی بەگوێرەی پێویستی و زیادکردنی پشتیوانی بۆ بەرهەمی ناوخۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




