
سەرۆکوەزیران بارزانی و کاتی بونکا، سەرچاوە: KRG
ئاڤا نیوز
لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق ڕایگەیاند شاندێکی کۆمپانیاکانی کەنەدا لە پاییزی ئەمساڵدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیران بارزانی پێشوازی لە کاتی بونکا، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. سوپاسی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی کەنەدا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری بازرگانیدا.
لەمبارەیەوە ئاشکرای کردووە شاندێکی کۆمپانیاکانی کەنەدا تایبەتمەند لە کەرتی کشتوکاڵی، لە پاییزی ئەمساڵدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: دۆخی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق تاوتوێکراوە و ئاماژە بە گفتوگۆکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووريی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر کراوە.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگی و پێویستیی بەردەوامبوونی ئەو گفتوگۆ ڕاشکاو و بنیاتنەرانە لە نێوان بەغدا و هەولێر، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و قەوارەی فیدراڵيی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




