
وێنەی دیوارەكە: سەرچاوە: سكای نیوز
ئاڤا نیوز
وێنەی مانگی دەستكرد ئەوەی ئاشكراكردووە كە میسر، پێش نەخشەی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح، لە نزیك سنووری نێوان میسر و كەرتی غەززە زەوی تەخت دەكات و دیوار دروست دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: وێنەی گیراوی مانگی دەستكردی كۆمپانیای ماكسار تەكنەلۆجی دەریدەخات كە لە سنووری میسر و كەرتی غەززەوە، بۆ مەبەستی نەزانراو، دیوار دروست دەكرێت، لە نزیكیشیەوە كرێكار دەبینرێن زەوی تەخت دەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: میسر بە ئاشكرا دانی بەم دروستكردنەدا نەناوە، بەڵام چەندین جار ئیسرائیلی ئاگادار كردووەتەوە كە بە زۆرەملێ زیاتر لە ملیۆنێك فەڵەستینی لە ڕەفەح بە سنووری میسردا دەربەدەر نەكات. بەڵام ئەم ئامادەكارییەی میسر دەریدەخات خۆی بۆ سیناریۆیەكی لەو شێوەیە ئامادە دەكات.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: حكومەتی میسر ئامادە نەبوو وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان بداتەوە، بەڵام كە لەم بارەیەوە پرسیار لە سوپای ئیسرائیل كرا، سوپا پرسیارەكەی ئاراستەی نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ كرد، كە ئەویش وەڵامی نەدایەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





