نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-16

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و " هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم" بابەتی سەرەكیی کۆبوونەوەکەیان بووە.
زانیاری بەدەستهاتوو: لە پەراوێزی شەستەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کردووە.
بۆچی گرنگە: لە کۆبوونەوەکەدا، هاوکاری تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات تاوتوێ کراوە و هەناردەکردنەوەی نەوتیش لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدا بووە.
باکگراوند: ئەمڕۆ کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن دەستی بەکارەکانی کرد. لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەیان پانێڵ بەڕێوەدەچن و لە پەراوێزی کۆنفڕانسەکەشدا دەیان کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 33 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





