
دیمەنی ئەو ئامێرە بێتەلەی لە بەیرووت تەقیوەتەوە، وێنە سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
هێرشێکی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەر حیزبوڵڵای لوبنان و بەهۆیەوە سەدان ئەندامی گرووپەکە بریندار دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: سەرچاوە لوبنانییەکان باس لە هێرشێکی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئەندامانی حیزبوڵڵا دەکەن. هێرشەکە کراوەتە سەر ئامێرەکانی بێتەل کە لەلایەن ئەندامانی گرووپەکە بەکاردەهێنرێن، هاککراون و بەو هۆیەوە تەقیونەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوە ئەمنییەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکە زیاتر لە هەزار کەس بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی لوبنان داوا لە سەرجەم کارمەندانی کەرتی تەندروستی دەکات بچنە سەر کارەکانیان بۆ پێشکەشکردنی فریاکەوتنی خێرا بە برینداران.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەیەکی باڵای ناو حیزبوڵڵا بە ڕۆیتەرزی گوتووە: "لەوەتەی شەڕمان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە تاوەکو ئێستا گورزی وا گەورەمان بەرنەکەوتووە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەوە بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





