ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵا چۆن تەقیونەتەوە؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-17

دیمەنی یەکەم ئامێریپەیجەر پێش ئەوەی لەبەر پشتێنی کەسێک لە مارکێتێک بتەقێتەوە. دووەم، ئامێرێکی پەیجەر بە نوێی لەگەڵ پارچەیەکی ئامێرەکە دوای ئەوەی تەقیوەتەوە
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان لەڕێگەی هاککردنەوە دەتەقێنێتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار کەس بریندار دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 200 کەس بریندار بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشەکە کراوەتە سەر ئامێرەکانی بێتەل (پەیجەرفۆن)، کە لەلایەن ئەندامانی حیزبوڵڵا بەکاردەهێنرێن، ئامێرەکان هاککراون و بەوهۆیەوە سەرجەمیان لە یەک کات تەقیونەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت:
ڕۆیتەرز: بەپێی لێدوانی سەرچاوە ئەمنییەکان: ئەو ئامێرە پەیوەندییانەی لە لوبنان تەقیونەتەوە، نوێترین مۆدێلن کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن حیزبوڵڵایەوە هێنراون.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان: ئەو ئامێرە پەیوەندییانەی لە لوبنان کرانە ئامانج نوێترین جۆری ئامێرەکە بووە کە لەم دواییانەدا بە دەست حیزبوڵڵا گەیشتووە.
بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکانی حیزبوڵڵا: هەندێک کەس هەستیان بە گەرمبوونی ئامێرەکان کردووە و پێش ئەوەی بتەقنەوە ئامێرەکانیان لەخۆیان دوورخستووەتەوە.
ئەسیۆ شەیتید پرێس: بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکانی حیزبوڵڵا: ئامێرە نوێیەکانی پەیوەندیکردن بە پاتری لیسیۆم تەیارکراون و وادیارە لە ئەنجامی گەرمبوونی زۆرەوە تەقیونەتەوە.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی داوا لە وەزیرەکان دەکات خۆیان لە لێدوان سەبارەت بە ڕووداوەکانی لوبنان بەدوور بگرن.
نەقیبی سەندیکای پزیشکانی لوبنان: بانگەوازێکی بەپەلە بۆ سەرجەم پزیشکان لە سەرجەم پسپۆرە جیاوازەکان دەستبەجێ بچنە سەنتەری کارەکانیان و پێشوازی لە بریندارەکان بکەن.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: هێرشەکە سووریاشی گرتووەتەوە و لە دیمەشق چەندین ئەندامی حیزبوڵڵا گەیێنراونەتە نەخۆشخانەکان.
ئەمەش بزانە: تایبەتمەندییەکانی ئامێری پەیجەر:
- یەکێکە لە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن (بێتەل یان لاسلکی).
- هەڵگرتنی ئاسانە و بچووکە، بلوتوس و وایفای هەیە.
- توانای گۆڕینەوە و ناردنی کورتەنامەی هەیە.
- ڕێگری لەوە دەکات سیخوڕی بەسەر پەیوەندییەکانتەوە بکرێت.
- دروستکراوی وڵاتی چینە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ کۆتایی بە ژیانی گەنجێکی بەغدا دەهێنێت
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک سێ چەکداری داعش کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان 32 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لەبارەی ڕێککەوتنی غەززە هۆشداریی دەداتە لایەنەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان