کورد، تورکمان و سوننە لەبارەی پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان ناکۆکن
- کوردستان
- 19 ئەیلوول

قەڵای کەرکووک - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوایین کۆبوونەوەی کورد، تورکمان، سوننە و شیعەکان لەسەر پڕۆژەیاسای گێڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بێ گەیشتنە ڕێککەوتن کۆتاییهاتووە، کورد، تورکمان و شیعەکان پشتیوانی پڕۆژەکەن و سوننەکانیش سەرنجیان لەسەر چەند بڕگە و ماددەیەک هەیە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی لایەنە کوردستانی و شیعییەکان لەگەڵ لایەنەکانی سوننە تایبەت بە پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ جووتیارە ڕەسەنەکان، لایەنەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا سوننەکان تێبینی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاساکەدا هەبووە و پێیان وابووە جووتیارانی عەرەبی کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی سنووری ماددەی 140 لە یاساکەدا زیانمەند دەبن و قەرەبووش ناکرێنەوە، بەڵام کورد و تورکمان کۆدەنگن لەسەر تێپەڕاندنی یاساکە.
لەلایەکی دیکەوە: فراکسیۆنە کوردستانی و تورکمانییەکان کۆتایی ئەم هەفتەیەیان وەک دوا وادە بۆ ڕێککەوتن لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان داناوە، بەپێچەوانەوە داوا دەکەن بە دەنگی زۆرینە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندبکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت