
بەشێك لە سەركردەكانی تاڵیبان.. سەرچاوە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی چەند لایەنێک لە قەتەڕ بە ئامادەکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاڵیباندا کۆ ببنەوە، بەڵام ئەمڕۆ تاڵیبان ڕایگەیاند بۆ ئامادەبوونیان لە گفتوگۆکاندا مەرجیان هەیە.
چیرۆکی سەرەکیی: بڕیار بوو سبەی شاندێکی تایبەتی ئەفغانستان سەردانی قەتەڕ بکەن بۆ گفتوگۆ لە بارەی هەماهەنگیی زیاتری نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەفغانستاندا، بەڵام ئەمڕۆ تاڵیبان ڕایگەیاند ئەگەر هەندێک مەرجیان جێبەجێ نەکرێن، ئەوا لەوە ناچێت ئامادەی کۆبوونەوەکان ببن.
لێدوانی فەرمیی: وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان مەرجەکانی لە بەیاننامەیەکدا بۆ نەتەوەیەگرتووەکان دووپات کردووەتەوە، دەڵێت " ئەمارەتی ئیسلامی تاکە نوێنەری ڕەسمیی ئەفغانستان بێت؛ هەروەها لەسەر ئاستی زۆر باڵا هەلی گفتوگۆی ڕاشکاوانەی شاندی ئەفغانستان و نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هەموو کێشەکان هەبێت، ئەوا بەشداریمان بەسوود دەبێت. دەنا ئەگەر وا نەبێت، بەشداریی بێسوود دەبێت".
زانیاریی زیاتر: لە ئایاری 2023دا هەندێک کۆبوونەوە ئەنجام دران، بەڵام ئەفغانستان بانگهێشت نەکرابوو.
ئەم جارە ئەندامانی کۆمەڵگەی شارستانیی ئەفغانيی و دەسەڵاتدارانی تاڵیبانیش بانگهێشت کراون.
باكگراوند: لە ساڵی 2021ەوە تاڵیبان دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتووەتەوە دەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی بەرگریی بۆ کۆرمۆر دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ ڕوبیۆ: ڤیزا نادەینە ئەو کەس و لایەنانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا یەکەمین هێزی تایبەت بە درۆنی هێرشبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: جەهەپە دەستی بە خوێنی کورد سوورە نەک ئێمە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان و ئیسرائیل لەبارەی حیزبوڵڵا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن





