
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بڕیارە هەفتەی داهاتوو مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ئەمریکا بکات و لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار بێت.
وێنە گەورەکە: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بۆ یەکەمجار دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات، ئەمەش بە شەش هەفتە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دێت کە لە پێنجی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت. پزیشکیان لەسەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا بەشداریی لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پزیشکیان دەیەوێت پەیامی ئەوە بگەیێنێت کە تاران دەوێت بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیدا لەگەڵ ڕۆژئاوادا بچێتەوە.
ئەمش بزانە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران یاوەری پزیشکیان دەکات.
ئەمەش بزانە: خامنەیی لە مانگی ئاب لە گوتاریکدا ئاماژەی بەوەدا، ئامادەیە دانوستانەکانی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە، هاوکات دەستنیشانکردنی عەباس عێراقچی، وەک وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەیەکی ئەرێنی بوو بۆ ڕۆژئاواییەکان، چونکە ناوبراو یەکێکە لە ئەندازیارە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی ساڵی 2015 کە تیایدا ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێکەوتنی ئەتۆمیان واژۆکرد. بەڵام دواتر ترەمپ لە ڕێکەوتنەکە کشایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





