
دیمەنی ژیریی دەستکرد لەکاتی دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی پێشت، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە بواری پزیشکیدا بووەتە هۆی پێشکەوتنی بەرچاو لە شێوازەکانی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن، پزیشکانیش تادێت زیاتر بەرەو تاقیکردنەوە و بەکارهێنانی ڕۆبۆتی ژیریی دەستکرد لە بواری پراکتیکیی پزیشکی هەنگاو دەنێن.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی ستانفۆرد ئەنجامدراوە ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد دەتوانن وردی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پێست لەلایەن پزیشکانەوە باشتر بکەن.
توێژەران جەختیان لەوە کردەوە ئامرازەکانی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پێست لەسەر بنەمای ژیریی دەستکرد بە خێرایی گەشە دەکەن، پێشبینیش دەکرێت ئەو ئامرازانە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاربهێنرێن دوای ئەوەی پشتڕاست دەکرێنەوە و پشکنینی گونجاویان بۆ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی توێژینەوەکە ئەو پزیشک و خوێندکارانەی ژیریی دەستکردیان بەکارنەهێناوە توانیویانە بە وردی 74.8%ـی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی پێست و 81.5%ـی برینەکانی پێستی هاوشێوەی شێرپەنجە دەستنیشان بکەن.
لەبەرامبەردا ئەوانەی بە یارمەتی ژیریی دەستکرد کاریان کردووە توانیویانە بە وردی 81.1%ـی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی پێست و 86.1%ـی برینەکانی پێستی هاوشێوەی شێرپەنجە دەستنیشان بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری BMJ Oncology بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار 50 ساڵە و تووشی شێرپەنجە بوون لە جیهاندا لە ماوەی سێ دەیە نزیکەی 80% زیادی کردووە، لەماوەی دەیەی ڕابردووشدا ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی میلانینیی پێست نزیکەی 38% زیادی کردووە. ئەم ژمارانە ئاماژەن بۆ پێویستی ئامێری پێشکەوتوو، کە بتوانن بەخێرایی ئەم جۆرە شێرپەنجەیە دەستنیشان بکەن، چونکە تا زووتر شێرپەنجەی پێست دەستنیشان بکرێت چارەسەری ئاسانتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






