
نمایشی سەربازی ئێران - عەرەب نیوز
ئاڤا نیوز
لە نمایشێکی سەربازیدا و بە ئامادەبوونی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران پەردە لەسەر نوێترین مووشەکی بالیستیکی لادرا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 21-9-2024، لە نمایشێکی سەربازیدا پەردە لەسەر نوێترین مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێران لادرا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە لە زیادبوون دایە، لەهەمان کاتدا دەستی تۆمەت بۆ ئێران درێژ دەکرێت بەهۆی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا.
لێدوانی فەمی: مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: توانای بەرگریکردنی ئێران ئەوەندە گەشەی کردووە کە هیچ کەسێک ناتوانێت دەستدرێژی بەرامبەر بکات.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توندتر بوونەتەوە، چونکە ئاراستەی هێزی ئاگرینی ئیسرائیل بەرەو باکوور بۆ سنووری لوبنان گۆڕاوە و ئێستا سوپای ئیسرائیل لە دژی چەکدارانی حیزبوڵڵا لەشەڕ دان.
لە لایەکی دیکەوە: ئێران لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە، لەوانەش بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئەمریکا تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا دابین کردووە، ئێرانیش چەند جارێک ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردۆتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






