هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی عێراق ئاسایی بووەتەوە
- کوردستان
- 2024-09-22

ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
دوای کۆبووەنەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەولێر، ڕێگریی لە بەرهەمی کۆمپانیا و کارگەکانی هەرێمی کوردستان لە بازگەکانی عێراق تا ئاستێکی زۆر نەماوە و بەشێوەیەکی ئاسایی هەناردەی بەرهەمەکان دەستیپێکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دووجار بە بیانووی ئەوەی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان لە عێراق نییە، ڕێگریی لە هاوردەی بەرهەمی کۆمپانیا پێشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی عێراق کرا، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی هەولێر و بەغدا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە هەر کۆمپانیایەک مۆڵەتی لە هەرێمی کوردستان هەبێت، لە دەروازەکانی عێراق ڕێگە بە هاوردەی بەرهەمەکانی بدرێت.
لێدوانی فەرمی: گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "دوای کۆبوونەوەکان چەند ڕێگرییەکی کەم تۆماکراون، دەتوانین بڵێین تا ڕادەیەکی زۆر دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا بڕیارەکە نەگەیشتووەتە دەروازەکان بۆ هەڵگرتنی ڕێگرییەکان."
بابەتە ستراتیژییەکان: بازاڕەکانی عێراق ناوەندێکی گرنگن بۆ ساغکردنەوەی ئەو بەرهەمە جۆراوجۆرانەی لە کۆمپانیا و کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێن، 70%ـی بەرهەمەکان هەناردەی بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





