
شەڕی غەززە و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان لە فراوانبووندان، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەرەی مقاوەمەی عێراق دژی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، بە ژمارەیەک درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆڵان.
وێنە گەورەکە: دوای تێوەگلانی حیزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی غەززە، ئێستا مەترسی هەیە گرژییەکان زیاتر فراوانبن و گرووپی چەکدار و وڵاتی زیاتر لە شەڕەکەوە بگلێن. سوپای ئیسرائیل هەڕەشە لە عێراق و ئێران و یەمەن دەکات و دەڵێت کار لە هەموو بەرەکانی جەنگ دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی عێراق کە ژمارەیەک گرووپی چەکداری نزیک لە ئێران لەخۆدەگرێت، ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو بە سوودوەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی چاودێریی سوپای ئیسرائیلیان لە بەرزاییەکانی جۆڵان کردووەتە ئامانج. هەڕەشەی ئەوەشی کرد لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەرپەچی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان داوەتەوە، بە مووشەک خستوونیانەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمەش بزانە: بەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل 80 بنکەی حیزبوڵڵای لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان بۆردوومان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 31 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






