
ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی لوبنان بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا هەزاران لوبنانی ئاوارەی سووریا بوون بە هۆکاری زیادبوونی گرژییەکانی نێوان حیزبووڵڵا و ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر پێگە و بارەگاکانی حیزبووڵڵا لە خاکی لوبنان هەزاران هاووڵاتی ئاوارەی وڵاتی سووریا بوون و پێشتریش ئیسرائیل هۆشداری بە هاووڵاتیان دابوو کە پێویستە ناوچەکانیان بەجێبهێڵن لە پێناو سەلامەتی خۆیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی گەشتوگوزاری دیمەشق ڕایگەیاند: سەڕەرای ئەوەی زۆرێک لە وڵاتان گەشتەکانیان بۆ بەیروت ڕاگرتووە بەڵام هاتوچۆی نێوان دیمەشق و بەیروت ئاساییە.
زانیاریی زیاتر: پەنابردنی لوبنانییەکان بۆ سووریا بەشێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی کرێی خانوو و نەبوونی ناوچەی ئارام لە وڵاتەکەی خۆیاندا.
ئەوەش بزانە: لە لوبنان کرێی خانوو لەنێوان 500 دۆلار بۆ هەزار دۆلارە، بەڵام تێچووی کرێی خانوو لە سووریا لە ناوچەیەکی ئارامدا لەنێوان 50 بۆ 150 دۆلارە.
باکگراوند: پێشتر وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئامانجی هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان ڕوونکردبووە و ئاماژەی بەوە دابوو، کە دەیانەوێت حیزبوڵڵا لاواز بکەن، تا ئاستێک کە نەتوانێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئارامیی باکووری ئیسرائیل و ئاوارە ئیسرائیلییەکانیش بۆ شوێنەکانی خۆیان بگەڕێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 33 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






