
هونەرمەندی میللی، سەردار کەرکووکی
ئاڤا نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە لێدان و سوکایەتیکردن بە سەردار کەرکووکی لە لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: رۆژی 26ــی ئەیلوولی 2024، سەردار کەرکووکی، هونەرمەندی میللی دانیشتووی شاری کۆیە، بەگوتەی خۆی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بەئۆتومبێلی سەربازیی لە ماڵەکەی خۆی بردراوە و دواتر لێی دراوە و سوکایەتیەکی زۆری پێکراوە.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، وێڕای ئەوەی ئیدانەی ئەو کارە و مامەڵەی ئەو هێزە دەکەین، لە هەمانکاتدا پێویستە هەرچی زووە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆیە و پۆلیسی ئەو شارە ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەو ڕووداوە و ناسنامەی بکەرانی ئەو کارە نایاسایی و دوور لە ڕێکار و ئادابی گشتیە ئاشکرا بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی مافی مرۆڤ داوا دەکات، هەرچی زووە بکەرانی ئەو کردارە بدرێنە دادگا، داواکاری گشتیی کۆیە ڕۆڵی خۆی ببینێ بۆ جوڵاندنی سکاڵا لەپێناو پارێزگاریکردن لە مافی کەسی و گشتی،ناکرێت بەهیچ بیانوێک لە ژێر هیچ ناوێک، هیچ هێزێکی ئەمنی دوور لە یاسا و فەرمانی دادوەر بچنە سەر ماڵی هاووڵاتیان، هاوکات وەک دەستەکە لە نزیکەوە چاودێری ئەو کەیسە دەکەین، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە کۆیە لەسەر خەت دەبین.
ئەمەش بزانە: سەردار کەرکووکی لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: لەلایەن چەند چەکدارێکی سەر بە بەرپرسێکی یەکێتییەوە هێرشی کراوەتە سەر و ئەشکەنجە دراوە و ژیانی لە مەترسیدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





