ئەمریکا پشتگیری بۆ ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە و دڵنیایی پێدەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-28

لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا - نیویۆرک تایمز
ئاڤا نیوز
ئەمریکا پشتگیری بۆ ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە و دڵنیایی پێدەدات کە ڕێگە نادات ئێران دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزتر بکات.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت و کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، مەترسی هەیە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ئاڵۆز ببێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پات ڕایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئەمڕۆ شەممە 2024-09-28، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەمریکا پارێزگاری لە بنکە و هێزەکانی خۆی لە ناوچەکە دەکات و پشتگیریی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی دەکات".
لەلایەکی دیکەوە: لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە پەیوەندییەکانیدا بە یۆئاڤ گالانت، هاوتا ئیسرائیلییەکەی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا ڕێگە نادات ئێران و هاوپەیمانانی دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






