
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل وێستگەکانی کارەبا و بەندەرێکی دەریایی لە یەمەن دەکەنە ئامانج، وێنە: times of israel
ئاڤا نیوز
هێرشەکانی فڕۆکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حووسیەکان لە یەمەن دەستیپێکرد و ئاگری شەڕی لوبنان دەگاتە سووریا و عێراقیش.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 28-9-2024 سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت ڕاگەیاند، لەهەمان کاتدا ئیسرائیل هێرش بۆ سەر سووریا و یەمەنیش دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: دەیڤد ئەبراهام، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە وەڵامی هێرشەکانی حوسییەکاندا بۆسەر وڵاتەکەمان، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا فڕۆکە جەنگییەکانمان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازیی حوسییەکان لە راس عیسا و حودەیدە.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل باسی لەوەشکرد: فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل وێستگەکانی کارەبا و بەندەرێکی دەریایی لە یەمەن کردووەتە ئامانج کە بۆ هاوردەکردنی نەوت بەکاردەهێنرێت
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات ئیسرائیل هێرشی کردووتە سەر وادی حومس لەسەر سنووری سووریا و لوبنان، لە درێژەی هێرشەکانیشیدا چەند ناوچەیەکی لە دێرەزوور و ئەلبوکەمال لە نزیک سنووری عێراقی بە ئامانج گرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 32 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






