ئاسایشی هەولێر لەبارەی ڕووداوەکەی مزگەوتی ڕەشاد موفتی ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 2024-09-30

چەند شوێنێک لە ناو مزگەوتی ڕەشاد موفتی کە گوللەیان بەرکەوتووە، لەگەڵ دیمەنێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی بارزان قەساب، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر
ئاڤا نیوز
ئاسایشی هەولێر وردەکاریی ڕووداوەکەی مزگەوتی ڕەشاد موفتی بڵاودەکاتەوە کە بووە هۆی برینداربوونی سێ کەس و هۆکارەکەی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی سەردەمی شەڕی ناوخۆ دەگەڕێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر، لەکاتی بەشداریکردن لە پرسەی کۆچکردووێک بە ناوی (توفیق حەمەدئەمین مەنتک) لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی، دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت و کەسوکاری تۆفیق حەمەد دروست دەبێت، تەقەکردنی تێدەکەوێت و بەهۆیەوە کەسێک بریندار دەبێت، گوللە بەر ڕانی کەوتووە و بەشداربووی پرسەکە بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمی ئاسایشی هەولێر، بنەماڵەی خاوەن پرسەکان بە شاڵاو کۆسرەتیان گوتووە پرسەکە جێبهڵێت و ڕەزامەند نەبوون لە سەردانەکەی، چونکە لە ڕابردوو دوو کەسی خاوەن پرسەکە بەدەستی بنەماڵەی ئەو شەهید کراون، بەم هۆیەوە دەبێتە دەمەقاڵێیان و پاسەوانەکانی شاڵاو بە بێ گوێدانە هیچ ڕێزێک بۆ حەرەمی مزگەوت، هێرشیان کردووەتە سەر خاوەنی پرسەکە و تەقەیەکی زۆریان کردووە، هاووڵاتییەک بە گوللـەی پاسەوانەکانی شاڵاو بریندار کراوە."
لێدوانی فەرمی: بارزان قەساب، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "هۆکاری ڕووداوەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی سەردەمی شەڕی ناوخۆ دەگەڕێتەوە، یەک کەس بریندارە و لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسییە."
لەلایەکی دیکەوە: کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و تۆمەتباران دەستگیر دەکرێن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی پارەی جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عەزم سەرکەوتنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕادەگەیێنیت
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند؟
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بەفر و بارانەوە هاتووچۆ لە دەروازەیەکی سنووری وەستا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو تۆمەتباری جینۆسایدی بارزانییەکان دادگایی دەکرێن
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک نارنجۆک و فیشەک بە دیلیڤەری دەنێردرێتە ماڵێک
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی بەسەرۆکایەتی شاندێکی سەربازی دەچێتە دیمەشق
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم دیداری زانستی و عیرفانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەڕێوەچوو






