
کلۆودیا شینباوم، سەرۆکی نوێی مەکسیک
ئاڤا نیوز
کلۆودیا شینباوم، سەرۆکی نوێی مەکسیک داوا دەکات لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنرێت.
لێدوانی فەرمی: شینباوم، سەرۆکی نوێی مەسکیک لە یەکەم لێدوانیدا سەبارەت بەم بابەتە لە دوای دەستبەکاربوونی لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر گوتی: دەبێت وەک دەوڵەتی ئیسرائیل دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا بنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی نوێی مەکسیک، چەپە و بەڕەچەڵەک جووە و ئەوروپیە، بەڵام ڕایگەیاندووە کە ئێستا پەیڕەوی هیچ ئایینێک ناکات، هەروەها لە مانگی یەکی ساڵی 2009 بەئاشکرا ڕەخنەی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە گرت.
ئەمەش بزانە: حکومەتی پێشووی مەکسیک بە سەرۆکایەتی ئەندرێس مانوێل، هێرشی بزووتنەوەی حەماسی لە ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 و دواتر بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە سەرکۆنە کرد.
زانیاریی زیاتر: کلۆدیا شینباوم، یەکی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ وەک سەرۆکی نوێی مەکسیک و یەکەم سەرۆکی ئافرەت لەو وڵاتە سوێندی یاسایی خوارد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"






