
دەستگیرکردنی باندێک
ئاڤا نیوز
ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ژمارەیەک تۆمەتبار لە بەسرە دەستگیر دەکات کە باندێکیان پێکهێنابوو بۆ لەشفرۆشی، گێچەڵکردن و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، هاوکات نیوەی ئەندامانی باندەکە ئافرەتن.
وێنە گەورەکە: تاوانی جۆراوجۆر و بەکاربردنی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانانی ئەو ماددانە بەشێوەیەک لە عێراق بڵاوبوونەتەوە کە هێزە ئەمنییەکان ڕۆژانە ئەندامانی ئەو باندانە دەستگیر دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادگا و دەستکەوتنی بەڵگە و دیاریکردنی شوێنەکەیان، چوار ئەندامی تۆڕێکمان دەستگیر کرد کە لە پیاوێک و سێ ئافرەت پێکهاتبوون، دوای دانپێدانیان دوو ئەندامی دیکەی تۆڕەکە دەستگیر کران.
زانیاریی زیاتر: باندەکە دانیان بەوە ناوە کە لەڕێگەی فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندن، خەڵکیان تووشکردووە بۆ بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کاری لەشفرۆشی، دواتر وێنەیان گرتوون و لەبەرامبەردا داوای پارەیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باندەکە لە کاتی دەستبەسەرکردنیان بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی دیکەیان لە دەستگیراوە، دواتر ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست لە دژیان بگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






