سەرۆکوەزیران بارزانی و نوێنەری نهتهوهيهكگرتووهكان له عێراق کۆبوونەوە
- کوردستان
- 15 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى و د. محەممەد ئەلحەسسان، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق کرد، هاوکات چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، پێشوازی لە د. محەممەد ئەلحەسسان، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرژمێریی عێراق و چەند تەوەریکی دیکە کرا.
لەلایەکی دیکەوە: وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، سەرۆکوەزیران مەسروربارزانی هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کورستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی بۆ نوێنەری تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق دووپات کردەوە، هاوکات جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی ڕۆڵی یونامی لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەمەش بزانە: نوێنەری تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەش و جوانی پێشکەوتن و ئاوەدانییە، دەکرێ ببێتە مۆدێلێک بۆ هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق. ئامادەییی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی بۆ هەموو هەماهەنگییەک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاریی و ساختەکاری.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە کۆبوونەوەدا بیروڕا لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق کە بڕیارە لە 20ـی نۆڤەمبەری ئەمساڵ بکرێت، ئاڵۆگۆڕ کرا، سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە کە پشتیووانی لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دەکەن، بەڵام دەبێت تەنیا لەپێناو پێشخستن و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بێت، بۆ هیچ مەبەست و ئامانجێکی سیاسی بەکارنەهێنرێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن