
یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس کە دوێنێ لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسییەکەی لە غەززە پشتڕاست کردەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە، 17-10-2024، ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕۆژێک پێشتر سێ کەسی لە شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە کوشتووە، کە بە گوێرەی ئەنجامی پشکینینی دی ئێن ئەی و لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، یەکێک لە کوژراوەکان یەحیا سینوارە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: خەلیل حەییە، سەرکردەی حەماس لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند، کوژرانی سینوار بەئازارە، بەڵام ئەمە حەماس بەهێزتر دەکات و لە کۆتاییشدا هەر حەماس سەردەکەوێت.
لەلایکی دیکەوە: ئەو بەرپرسەی حەماس لەبارەی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان گوتی، "لە سەر ڕێگا و خەباتەکەمان بۆ دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستین بەردەوام دەیبن. بە بێ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی و پاشەکشەی تەواوەتیی سوپا لە غەززە، بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد ناکرێن".
ئەمەش بزانە: ئیسرائیل لەو باوەڕەدایە کە سینوار داڕێژەری پلانی هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری 2023ـیە و تاکە سەرکردەی حەماسە کە تەلئەڤیڤ ناوی لێناوە 'مێشکی جەنگ'.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران لە ڕێکەوتی 31-7-2024، سینوار جێگەی گرتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوكردنی ڕێگای سەنگاو - دەربەندیخان لە قۆناغی كۆتاییدایە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان 32 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لەبارەی ڕێککەوتنی غەززە هۆشداریی دەداتە لایەنەکان