
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای پرۆسەی دابەشکردنی کورسی بەگوێرەی بەهای کورسی بەسەر لیستەکاندا، ژمارەیەک کورسی دەمێننەوە و دەبن بە کورسی بەتاڵ و دابەشدەکرێن بەسەر ئەو لیستانەی پاشماوەی دەنگەکانیان کەمترە لە بەهای کورسی.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، 100 کاندید لە چوار بازنەی هەرێمی کوردستان 100 کورسی خولی شەشەمی پەرلەمان پڕدەکەنەوە، کە 30% دەبێت ئافرەت بن و پێنج کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێژەی بەشداری دەنگدانی گشتی 72% بوو، لە هەر بازنەیەک بەگوێرەی ڕێژەی بەشداری ئەو بازنەیە دیاریدەکرێت، واتا ئەگەر لە بازنەی هەولێر لە کۆی 900.000 لە 72% بەشداری کردبوو, ئەوا دەبێتە 648.000 کەس، بەسەر ڕێژەی کورسییەکانی هەولێر دابەش دەکرێت بەبێ هەژمارکردنی کۆتا. بەو پێیە هەولێر 34 کورسییە، دوو کورسی بۆ کۆتا دانراوە کە دەکاتە 657 هەزار و دابەشی 32 دەکرێت بۆ دیاریکردنی بەهای کورسی لەو پارێزگایە.
648000 دابەشی 32 کورسی دەکرێت و بەهای هەر کورسییەک دەبێتە 20 هەزار و 250 دەنگدەر.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی پەیڕەوی سیستەمی دابەشکردنی دەنگ و کورسییەکان، ئەو كورسییانەی دەمێننەوە لە بازنەکان بە كورسی بەتاڵ هەژمار دەكرێن و دابەشدەكرێنەوە بەسەر ئەو لیستانەی كە پاشماوەی دەنگەكانیان كەمترە لە بەهای كورسی (بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی کە كورسی بەدەستهێناوە یان نا)، گەورەترین دەنگی ماوە کورسی بەتاڵی یەکەم دەبات، بۆ نموونە لەو 32 کورسییە گشتییەی لە هەولێر مایەوە لەسەر بنەمای بەهای کورسی دەرچوو، 20 هەزار و 531 دەنگدەر دابەش دەکرێن بەسەر لایەنە براوەکان، ئەو کورسیانەی دەمێننەوە، دەدرێت بەو لایەنەی کە زۆرترین پاشماوەی دەنگی هەیە.
ئەوەش بزانە: ئەگەر زیاتر لە کورسییەکی بەتاڵ مایەوە و دوو لیست یان زیاتر لە ژمارەی دەنگی ماوەدا یەكسان بوون، بە ئامادەبوونی هەردوولا بە تیروپشک کورسییەکە یەکلایی دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





