ئاماری سەرەتایی کوژراو بریندارانی هێرشەکەی تورکیا ڕاگەیێنرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-23

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دوای ڕووداوەکە بەشوێنەکەدا بڵاوەیان پێکراوە
ئاڤا نیوز
بە تەقینەوە و دەستڕێژیی گوللە هێرش کراوەتە سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا و کوژراو و بریندار هەیە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی تورکیا لەبارەی هێرشەکەوە دەڵێن، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شوێنەکە بیستراوە، هاوکات ڤیدیۆی هێرشی چەکداری و پێکدادان لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاوکراوەتەوە، وەک لە ڤیدیۆکانیش دەردەکەوێت یەکێک لە چەکدارەکان ژن بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکان لە هێرشەکەدا چوار کەس کوژران و چواردە کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هێرشەکەی بە تیرۆریستی داناوە و ڕایگەیاندووە: "هێرشەکە کراوەتە سەر دامەزراوەکانی پیشەسازیی فڕۆکەوانی لە ناوچەی هرەمانکازان لە ئەنقەرە، بەداخەوە شەهید و بریندرارمان هەیە".
بۆچی گرنگە: کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکیا کە بە 'توساش' ناسراوە، یەکێکە لە گرنگترین کۆمپانیاکانی بواری فڕۆکەوانی لە تورکیا و یەکەمین فڕۆکەی شەڕکەری تورکیای دروست کردووە بە ناوی "کان".
لەلایەکی دیکەوە: مارک ڕووتێ، سکرتیری هاوپەیمانی ناتۆ لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پشتیووانی هاوپەیمانێتییەکەی بۆ تورکیا دووپاتکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





