
محەممەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی
ئاڤا نیوز
محەممەد عەلی لامی، وەک سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق دەستبەکاربوو، دوای دوورخستنەوەی حەیدەر حەنوون، سەرۆکی پێشووی دەستەکە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی حەیدەر حەنوون لە پۆستی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دوورخرایەوە و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کەسێکی دیکە بە ناوی محەممەد عەلی لامی وەک سەرۆکی دەستەکە دەستنیشان کرا، دوای دوورخستنەوەشی بە پلەی ڕاوێژکاری تایبەت لە وەزارەتی داد دامەزرێنرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە 24-10-2024 ڕایگەیاند کە محەممەد عەلی لامی، وەک سەرۆکی دەستەکە دەستبەکاربوو.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئاڤا نیوز لە سەرچاوەیەکی حکومی زانیویەتی، دوورخستنەوەی حەیدەر حەنوون و بوونی بە ڕاوێژکاری پلە تایبەت بە ڕێکەوتن و نێوەندگیری چەند لایەنێکی سیاسی کراوە بە مەرجێک لێکۆڵینەوە لە تۆمارە دەنگییەکەی حەنوون کۆتایی پێ بێت و هەموو ئەو تۆمەتانەی دژی هەڵبووەشێنێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد لامی لە ساڵی 1975 لە دایکبووە و بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسا بەدەستهێناوە و کۆنترین بەڕێوەبەری گشتییە لە دەستەی دەستپاکی و بەڕێوەبەری چەندین بەڕێوەبەرایەتی بووە لە دەستەکەدا، دوایین جار بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





