
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەرکەوتووە کە ژمارەی کورسیی ژنان لە پەرلەمان کەمبووەتەوە و پارتیش لە هەردوو خولدا زۆرترین کاندیدی سەرخستووە.
وێنە گەورەکە: لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە کۆی 111 ئەندام، 36 ژن لە پەرلەمان کورسیان هەبوو، 14ـیان پارتی بوون، کە دەکاتە ڕێژەی 38%ـی کۆی ژنان لەو خولەکە، لە خولی شەشەم 31 ژن کورسیی پەرلەمانیان لە کۆی 100 کورسی بەدەستهێناوە.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری کەمبوونەوەی ژمارەی ژنان لە خولی شەشەم، بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کورسیی گشتی و کۆتای پێکهاتەکان دەگەڕێتەوە، چونکە لە خولی پێنجەم لە کۆی 11 کورسیی کۆتا چواریان ژن بوون، لەم خولە لە کۆی پێنج کورسیی کۆتا، تەنیا یەک دانەیان ژنە.
ئەوەی پێویستە بیزانت: لە خولی پێنجەمی پەرلەمان، بە پشتبەستن بە ئەنجامە بەراییەکان و شێوازی دابەشکاریی کورسیی ئافرەتان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆی 45 ئەندام، 14ـی ژن بوون، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆی 21 ئەندام شەشیان ژن بوون، نەوەی نوێ لە کاندید کورسی دووانیان ژن بوون، دوو ژن کورسیان بەدەستهێناوە لە کۆی پێنج کورسیی یەکگرتوو دووی ژن بوون، کۆمەڵی دادگەری دوو ژن لە کۆی حەوت کورسی، بزووتنەوە یەک لەکۆی دوو کورسی، گۆڕان چوار لە کۆی 12 کورسی و پێکهاتەکان چوار لە کۆی 11 کورسی.
ژمارەکان وادەڵێن: بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان ژمارەی پەرلەمانتارانی ژن بەمشێوەیە دەبێت:-
پارتی: 13 لە کۆی 39 کورسی.
یەکێتی: هەشت لە کۆی 23 کورسی.
نەوەی نوێ: سێ لە کۆی 15 کورسی
یەکگرتوو: دوو لە کۆی حەوت کورسی
هەڵوێست: دوو لەکۆی چوار کورسی
کۆمەڵ: یەک لە کۆی سێ کورسی
بەرەی گەل: یەک لە کۆی دوو کورسی
پێکهاتەکان: یەک لە کۆی پێنج کورسی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 15 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





