
کەوتنە خوارەوەی مووشەکێکی نەناسراو لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین
ئاڤا نیوز
هاوکات لەگەڵ هێرشە مووشەکی و ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، مووشەکێکی نەناسراو لە یەکێک لە ناوچە دوورە دەستەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەدین دەکەوێتە خوارەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی عێراق ئەوەی بۆ میدیای وڵاتەکەی ئاشکرا کردووە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە مووشەکێک لە پانتاییەکی کەرتی مەکیشیفەی سەر بە قەزای سامەڕا کەوتووەتە خوارەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی هەبێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، تا ئێستا جۆری مووشەکەکە لەلایەن دەزگا تایبەتمەندەکانەوە دیاری نەکراوە، هاوکات سەرچاوەی هەڵدانی ئەو مووشەکەش نەزانراوە، لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەوتنی ئەم مووشەکە هاوکات بووە لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ ناوەندی ئێران و کردنە ئامانجی چەند ناوچەیەک.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






