
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەگەڵ دوو فڕۆکەوانی سەربازیی وڵاتەکەی
ئاڤا نیوز
چەند کاتژمێرێک پێش هێرشەکەی بۆسەر ئێران، ئیسرائیل ئەو وڵاتەی ئاگادارکردووەتەوە کە وەڵامی هێرشەکانی نەداتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ئیسرائیل هێرشیکردە سەر چەند ناوچەیەکی ئێران، بە پێی چەند سەرچاوەیەک ئیسرائیل پێش هێرشەکە ئێرانی لەوبارەیەوە ئاگادار کردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی ئاکسیوس لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگاداری ئەمریکاییەوە نووسیویەتی، چەند کاتژمێرێک پێش هێرشەکە، ئیسرائیل نامەیەکی بۆ تاران ناردووە و داوای لێکردووە وەڵامیان نەبێت بۆ هێرشکردنە سەریان بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکان.
زانیاری زیاتر: سەرچاوەکان دەڵێن پەیامی ئیسرائیل هەوڵێکە بۆ سنووردارکردنی ئاڵوگۆڕی بەردەوامی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و ڕێگریکردن لە زیادبوونی گرژییەکان و ڕوونیشیکردەوە پەیامی ئیسرائیل لە ڕێگەی چەند لایەنێکی سێیەمەوە بە ئێرانییەکان گەیشتووە.
ئەمەش بزانە: ئیسرائیل هۆشداری داوە بە ئێرانییەکان کە وەڵامی هێرشەکە نەدەنەوە و جەختیان لەوە کردووەتەوە، ئەگەر ئێران وەڵامی هەبێت، ئەوا ئیسرائیل هێرشێکی گرنگتر ئەنجام دەدات، بەتایبەتی ئەگەر خەڵکی سیڤیلی ئیسرائیلی بکوژرێن یان بریندار بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





