
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوای هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "هێرشەکە ورد بوو و ئامانجەکانی پێکا".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە "جەنگێکی سەخت و درێژخایەن دایە و بۆیە باجێکی قورس دەدات".
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕوویکردە خەڵکی ئێران و گوتی، "شەڕی ئێمە لە دژی ئێوە نییە".
ئەوەش بزانە: بەبۆنەی ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر ئێران، نەتانیاهۆ پیرۆزبایی له فڕۆکەوانە بەشدارەکان و سەرۆک ئەرکان و سه رۆکی دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی کرد.
باکگراوند بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 2024/10/26 ئیسرائیل بە دوو قۆناغ هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی ئێران لە پارێزگاکانی تاران و ئیلام و خۆزستان، وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوودا. هێرشەکە کاردانەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






