
چەند هاووڵاتییەک لە نزیک خانووە ڕووخاوەکانی غەززە
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بارودۆخی مرۆیی دانیشتووانی باکووری کەرتی غەززە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی لە ژێر گەمارۆی ئیسرائیلن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جۆیس مسویا، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و جێگری ڕێکخەری فریاگوزاری ڕایگەیاند: هەموو دانیشتووانی باکووری کەرتی غەززە هەڕەشەی مردنیان لەسەرە و ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچە گەمارۆدراوەکان دەیکەن قبووڵ ناکرێت و نابێت ڕێگەی پێبدرێت بەردەوام بێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی جۆیس مسویا، نەخۆشخانەکانی باکووری کەرتی غەززە وێرانکراون و شوێنی مانەوەی خەڵکی سڤیل سووتێنراون.
باکگراوند: سوپای ئیسرائیل لە ساڵی ڕابردووەوە بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، تا ئێستا 42 هەزار و 924 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و 100 هەزار و 833 کەسی دیکەش بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






