سوپای پاسداران: وەڵاممان بۆ ئیسرائیل زۆر تاڵ و بێوێنە دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-28

ئاڵای وڵاتانی ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
لە وەڵامی هێرشی ئیسرائیل، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، وەڵامیان زۆر تاڵ و بێوێنە دەبێت.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە دەیان وڵاتی جیهان داوا لە ئێران دەکەن وەڵامی هێرشی ئیسرائل نەداتەوە و لە هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە هێرشەکە نەیتوانیوە ئامانجەکانی بپێکێت، ئەوەشی بەبێ دەسەڵاتی ناو برد. هۆشداریشی دا لە لێکەوتەکانی هێرشەکە و گوتی: ''زۆر تاڵ و بێوێنە دەبن''.
بۆچوونی بەرامبەر: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هێرشەکانیان بۆ سەر خاکی ئێران هەموو ئامانجەکانی پێکاوە و هێرشەکان تووند و سەخت بوون.
باکگراوند: ئێران لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسڕوڵڵا، یەکی ئەم مانگە بە نزیکەی 200 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەڵام هیچ کوژراوێکی لێنکەوتەوە. دوای 26 ڕۆژ ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی وەڵامی هێرشەکەی دایەوە و چەند شوێنێکی لە ئێران بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە چوار سەرباز کوژران.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






