
وەزیری دەرەوەی کوێت و ڕووسیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی کوێت دەڵێت، تائێستا کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان لەگەڵ عێراق چارەسەنەکراون، بۆیە داوا دەکات نەتەوە یەکگرتووەکان جێگرەوەیەک بۆ نێردەی یونامی لە عێراق بدۆزێتەوە.
وێنە گەورەکە: مانگی ئایاری ئەمساڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاریدا لە کانوونی یەکەمی 2025دا کۆتایی بە ئەرکەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) بهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدوڵڵا عەلی یەحیا، وەزیری دەرەوەی کوێت لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی ڕایگەیاند: تائێستا دۆسییەکانی سنوور، گەڕانەوەی ڕووفات و چارەنووسی خێزانە بارمتەکان و گێڕانەوەی ئەرشیڤی نیشتیمانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق چارەسەر نەکراون، بۆیە ئومێدەوارە پێش کۆتاییهاتنی ئەرکی (یونامی)، ئەو کێشانە بە تەواوی چارەسەر بکرێن.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی کوێت و ڕووسیا باسیان لە دۆزینەوەی جێگرەوەی نێردەی یونامی لە عێراق کردووە، ئەگەر کێشەکانی نێوان کوێت و عێراق تا کۆتایی ساڵی داهاتوو چارەسەر نەکرێن، چونکە لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە هاوکاربووە بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






