ئێران بەهۆی گرژییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بودجەی سەربازی 200% بەرز دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-30

وێنەیەکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ئیسماعیل پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە شەقامێکی تاران هەڵواسراوە، لەسەری نووسراوە؛ شەڕخوازە، شەڕزانە، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی ئێران ڕەشنووسی بودجەی دارایی بۆ ساڵی 2025 پەسەند کرد و بودجەی بەرگری بە ڕێژەی 200% بەرزکردەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 29-10-2024، پەرلەمانی ئێران دانیشتنێکی بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی بودجەی ساڵی داهاتوو سازکرد، بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی لەگەل ئیسرائیل بڕیاری زیادکردنی بودجەی سەربازی دا.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: حکومەتەکەی ''لە ڕەشنووسی بودجەدا سەرنجی لەسەر گەشەپێدان، دامەزراندن و دادپەروەری بووە''.
لەلایەکی دیکەوە: فاتیمە موهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند: ''بەرزکردنەوەی خەرجییەکان بۆ دامەزراوە سەربازییەکان پەیوەندی بە گرژی لەگەڵ ئیسرائیلەوە هەیە."
ئەمەش بزانە: بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران بە پێنج هەزار و 987 تریلۆن تومەن مەزەندە دەکرێت و بەشێکی زۆریشی بۆ بواری سەربازی و سوپای پاسداران تەرخان دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






