یونسێف: لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە 50 منداڵ لە جەبەلیا کوژراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-03

ژمارەیەک لە منداڵانی فەلەستینی کە لە ژێر خێمەدا ڕۆژدەکەنەوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە 50 منداڵ لە جەبالیا کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کاترین ڕوسیل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی منداڵان لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کەرتی غەززە هەفتەی ڕابردوو شایەتی خوێناویترین هێرش بوو و تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا 50 منداڵ کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو بەرپرسە داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە بەتایبەتی بۆ سەر خەڵکی سڤیل و کارمەندانی ڕێکخراوە مرۆییەکان، کرد.
ئەوەش بزانە: بەهۆی بارودۆخی خراپی کەرتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکانیان لە ناو منداڵان دا.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە زیاتر لە 145 هەزار فەڵەستینی کوژران و برینداربوون، 10 هەزار کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
بەهای دینار دابەزینێکی پێوانەیی بەرامبەر بە دۆلار تۆمار کرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چەواشەکاریی میدیا عەرەبییەکان لەبارەی ڕۆژئاوا بەدرۆ دەخاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیان بۆ حەسەکە و قامیشلۆ دەگەڕێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ناوچەکە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گەمارۆی سەر کۆبانێ شکێنرا و یەکەم کاروانی هاوکارییەکان گەیشت




