
باپیرەی کامالا هاریس (باوکی دایکی) لە گوندی تولاسێندراپورام کە دەکەوێتە باشووری هیندستان لەدایک بووە، پێش ئەوەی کۆچ بکات بۆ پایتەختی ویلایەتی چێنا، وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کەسایەتییە ئایینییەکان و خەڵکی گوندێکی هیندستان نزای سەرکەوتن بۆ کامالا هاریس دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە خەڵکی گوندی تولاسێندراپورام لە ویلایەتی تامیل نادو لە هیندستان، نوێژ و نزایان کرد و سروودی ئایینییان خوێند بۆ سەرکەوتنی کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا. ئەوان کامالا بە کچی خاکی هیندستان ناوزەند دەکەن.
زانیاری بەدەستهاتوو: یەکێک لە کەسایەتییە ئایینیەکانی هیندۆس ڕایگەیاند: ''کامالا یەکێكە لە ئێمە و سەردەکەوێت، کاتێک سەرکەوت سبەی لە پەرستگاکانمان خواردن دەبەخشین''.
زانیاریی زیاتر: پی ڤی گۆپالان، باپیری کامالا هاریس لە گوندی تولاسێندراپورام لەدایک بووە، چوار ساڵ لەمەوبەریش هەمان ڕێورەسمی ئاینییان بۆ سەرکەوتنی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان و سەرکەوتنی کامالا هاریس بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا کرد.
باگراوند: کامالا هاریس لە دایکێکی هیندی و باوکێکی جامایکی لەدایک بووە و بۆ خوێندن کۆچی کردووە بۆ ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"






