
سەربازانی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
بە پێی ڕاپۆرتێکی بەریتانی، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، بە نیازە جەنگی دژ بە قاچاخبردنی هاووڵاتییانی عێراق بۆ بەریتانیا، بگوازێتەوە نێو خاکی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە بەهەزاران هاووڵاتی عێراق بە نایاسایی ڕوو لە 35 وڵاتی جیاواز دەکەن لەنێویاندا بەریتانیا، هۆکاری ئەو کۆچەش بۆ زۆری گەندەڵی و ناکۆکی ناوخۆیی و هەژاری دەگەرێتەوە.
ئهوهی لهبارهیهوه دەگوترێت: ڕۆژنامەی "زە ناسیۆناڵ"ـی ئینگلیزی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە لێدوانەکانی كير ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کردووە، کە تێیدا دەڵێت، لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەفسەرانی بەریتانیا لە نێو عێراقدا کار دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ ئەو باندانەی بە قاچاخ هاووڵاتی عێراق دەبەن بۆ بەریتانیا.
شێوازی جێبهجێكردن: ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، فەرماندەیی ئاسایشی سنووری بەریتانیا نزیکەی 97 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ ڕێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ نێو خاکی بەریتانیا و بەشێک لەو بڕە پارەیە تەرخانکراوە بۆئەو ئەفسەرە بەریتانیانەی کە بەم نزیکانە لەعێراق کاردەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





