نازم دەباغ: هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنیی نوێ لەنێوان عێراق و ئێران ناکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-11

پێشوازی دەسەڵاتدارانی ئێران لە شاندێکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆبووەوە، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت هیچ ڕێککەوتنێکی نوێ ناکرێت.
وێنە گەورەکە: دوێنێ یەکشەممە شاندێکی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عێراق کە پێکهاتووە لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عیسمەت ئەرگوشی، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیی هەرێمی کوردستان و هیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەر دەزگای ئاسایشی هەرێم سەردانی ئێرانیان کرد.
لێدوانی فەرمی: نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: شاندەکە لە تاران لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی میللی ئێران کۆبووەوە. دوێنێش لەگەڵ وەزیری دەرەوە کۆبوونەوە.
بەگوتەی نازم دەباغ، کۆبوونەکان پەیوەندییان بەو ڕێککەوتنانەوە هەیە کە پێشتر لەنێوان هەردوو وڵات کراون، دەیانەوێت بزانن تا چ ئاستێک جێبەجێکراون و چیتر پێویستە بکرێت، واتە ڕێککەوتنی نوێ لەئارادا نییە.
باکگراوند: زیاتر لە ساڵێکە عێراق و ئێران ڕێککەوتنی ئەمنییان بۆ پاراستنی سنوورەکان واژۆ کردووە، هەرێمی کوردستان بە کردار بە ڕێککەوتنەکە پابەند بووە، لەو چوارچێوەیەشدا بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوورەکان دوورخراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






