ئاڤا نیوز
محەممەدی حاجی مەحموود دەست بە ڕووخاندنی خانووی عەبدوڵڵای برای دەکات و زاواکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحموودیش ئامادە نییە خانووەکەی چۆڵ بکات کە لە تەنیشت ماڵی خەزووریەتی.
وێنە گەورەکە: هێزەکانی ئاسایش خانووەکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحموود لە گوڵەخانە ڕادەستی محەممەدی حاجی مەحموود دەکەنەوە و ئەویش بە شۆفڵ و حەفارەوە دەست بە ڕووخاندنی خانووی براکەی دەکات.
لە پەیامنێرەوە: ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە شارەزوور ڕایگەیاند، محەممەدی حاجی مەحموود خۆی سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات، هاوکات بڕیار دراوە کە خانووی لیوا سەلاح عەلی، زاوای عەبدوڵڵا حاجی مەحموودیش بڕوخێنێت کە لە هەمان شوێنە، بەڵام ئەو ئامادە نییە ماڵەکەی چۆڵ بکات و ناوبراو پێشتر بەرپرسی هێزەکانی سۆسیالیست بوو، بەڵام ئێستا پشتگیری خەزووری دەکات، هاوکات برایەکی لیوا سەلاح کە ناوی نەوزاد عەلییە، ئەندامی سەرکردایەتیی سۆسیالیستە و سەر بە باڵی محەممەدی حاجی مەحموودە.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا، هێزەکانی سەر بە محەممەدی حاجی مەحموود بە چەکی قورس و سووک لە گوڵەخانە بڵاوەیان پێکراوە و ناهێڵن هیچ ئۆتۆمبێلێک لەو نزیکانە بووەستێت.
باکگراوند: دوای شەڕەکەی گوڵەخانە کە شەوی 04-04-2024 لە نێوان هێزەکانی سەر بە محەممەدی حاجی مەحموود و پاسەوانەکانی عەبدوڵڵای برای ڕوویاندا، خانووەکەی عەبدوڵڵا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە چاودێری دەکرا، دوێنێش ئاسایش شوێنەکەی جێهێشتووە و خانووەکەی ڕادەستی محەممەدی حاجی مەحموود کردەووە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





