ئەمریكا دەیەوێت بەر لە مانگی ڕەمەزان ئاگربەستێك لە غەززە بێتە ئاراوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-23

دیمەنێكی غەززە- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ هێنانە ئارای ئاگربەستێکی کاتیی، بەر لە سەرەتای مانگی ڕەمەزان، لە غەززە چڕ کردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەت و ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوای لە بەرپرسانی ئیسرائیل کردووە بە مەبەستی گەیشتن بە ئاگربەستێکی کاتیی و ئازادکردنی بارمتەکان، بەشداریی لە گفتوگۆکانی پاریسدا بکەن.
زانیاریی زیاتر: مەکگۆرک بە بەرپرسانی ئیسرائیلی گوتووە: لە گفتوگۆکانی ڕۆژانی ڕابردوودا، کە لە نێوان بەرپرسانی حەماس و نوێنەرانی میسر و قەتەر بەڕێوەچووە، هەنگاوی باش نراون و بەرەوپێشچوونی باش بە دەست هاتوون.بڕیارە ویلیام بێرنز، سەرۆکی سی ئای ئەی، لە گفتوگۆکانی پاریس بەشدار بێت.
باکگراوند: شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 29 هەزار کەس، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، لە کەرتی غەززە کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





